گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نشینگەی سلێمانی: هاتنی هێزەکەی ئاسایش پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتییەوە نەبووە

2022.04.28 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
نشینگەی سلێمانی: هاتنی هێزەکەی ئاسایش پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتییەوە نەبووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە چوونی هێزێکی ئاسایش بە فەرمانگەکەیان پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری فەرمانگەکەوە هەبووبێت و دەڵێت، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو میدیایانە تۆمار دەکەن کە ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

 

ئەمڕۆ 28ی نیسانی 2022 كاتژمێر (11) هێزێكی ئاسایش بۆ دڵنیابوون لە هەندێك ڕێكار و مامەڵەی کەسانی بیانی سەردانی ژووری هۆبەیەکی ناو بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی- یان كرد،پاشان بۆ دڵنیابوون لەو گومانانەی كە دروست بووە، هەندێك پشكنینیان كرد و پاشان بەڕێوەبەرایەتی نشینگەیان بەجێهێشت، كە دوور و نزیك ڕێكارەكان پەیوەندی بە بەڕێز بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی-یەوە نەبوو.

 

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، بەپێی یاسا كارپێكراوەكان مامەڵەی كەسانی بیانی ڕایی دەكەین، بۆیە خۆمان بە پارێزەری یاسا دەزانین و ڕێگا نادەین هیچ ئەفسەر و كارمەندێك یاسا شكێنی بكات، ئامادەشین لە هەر شوێنێك گومانێك هەبێت ڕوونكردنەوە بە لایەنی پەیوەندیدار و دادگا بدەین، خۆ ئەگەر هەر ئەفسەر و كارمەندێك كارێكی نایاسایی بكات، ئەوا خۆمان ڕادەستی دادگای دەكەین.

 

لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، هەموو كات دەرگای كراوە بووە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیاكاران، بەڵام  بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و وەرگرتنی زانیاری دروست، هەر زوو چەند دەزگایەك كەوتنە هۆنینەوەی ڕووداوەكە و بە ویستی خۆیان هەواڵەكەیان داڕشتەوە، كە بەداخەوە بۆ ئەمە كەوتنە هەڵەوە و ناوی بەڕێوەبەری نشینگەیان هێنا کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەت کردن تەرخان کردووە و ڕابردووی شاهیدی پاکی و دڵسۆزییەتی، بۆیە ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو ماڵپەڕانە تۆمار بكەین، كە بوونەتە هۆی ناوزڕاندنی  بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرەكەی، كە هەموو كەس گەواهی سەركەوتوویی و لێهاتوویی بۆ دەدەن و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کەسایەتییەکی دیارە.

 

لە كۆتاییدا، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی،بەڵێن دووپات دەكەینەوە وەك هەمیشە لە خزمەتی كەسانی بیانی و هاوڵاتیاندا بین،هەروەها پابەندی خۆمان بۆ پاراستنی یاسا و ڕێگری لە هەر سەر پێچیەك دووپات دەكەینەوە.

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی