کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌بێ سه‌پاندنى مه‌رجى پێشوه‌خته دانوستان بكات، ده‌شڵێت، نایانه‌وێت بهپرهنسیپى هه‌ڵه به‌هه‌ڵه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. . مارك ئیسپڕ، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "واشنتۆن نایه‌وێت بارودۆخى ناوچه‌ى كه‌نداو له‌وه زیاتر گرژ و ئاڵۆز بێت و هه‌وڵیش ده‌دات ئاستى گرژییه‌كان كه‌م بكاته‌وه. . مارك ئیسپڕ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، واشنتۆن ده‌یه‌وێت دوور بكه‌وێته له گرژتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و گرتنه‌به‌رى پره‌نسیپى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵه به هه‌ڵه، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌كردنێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى كهشتیهكى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه و دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌مان ڕەفتار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌دژى به‌ریتانیا. . وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، روونیکردەوە، ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پره‌نسیپه مامه‌ڵه‌یان كردووه كه كێ یه‌كه‌مجار دهستپێشكهرى بۆ هه‌ڵه‌كردن ده‌كات. . جەختیشى کردەوە، ئاماژه‌كانمان بۆ ئێران ڕوونه و ده‌مانه‌وێت له‌هه‌ر كاتێكدا بێت و له‌هه‌ر شوینێكدا بێت پێكه‌وه دانیشین و قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى بێ مه‌رجى پێشوه‌خته بۆ دانوستانه‌كان بكه‌ین". . لێدوانەکەى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لە كاتێكدایه، دوێنى (چوارشه‌ممه،24ى ته‌مموزى 2019)، حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ى دانوستانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ ده‌رفه‌تێك له‌گه‌ڵ واشنتۆندا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ده‌ستنادات. .