ناس کورد-
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا رابەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ڕایگەیاند، " هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە."
دەشڵێت، "ژوورێکی عەمەلیات پێکهێنراوە بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشییەکە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەرمانی تایبەت بەروبەڕوبونەوەی نەخۆشییەکە بەسەر خاوەن ئاژەڵەکان دابەشدەکرێت."