ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان دوایین زانیاریی لەبارەی ڕووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەکان ڕاگەیاند و دەڵێت، تیمەکان چوونەتە ناو تونێلەکە و نە لە ناو تونێل و نە لە دەرەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، "خۆشبەختانە نە لەدەرەوەی تونێڵ و نە لەناوەوەی تونێڵ هیچ زیانێکی بەهۆی ڕووداوەکەی ئەمڕۆوە نەبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنها زیانی مادی زۆری هەبووە کە تێیدا شەش ئۆتۆمبێل سوتان، سێ تەنکەر و پاسێکی بچوک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکی گواستنەوەی میوە و سەوزە."