ناس کورد-
ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پێویستە وادەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاری بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمید غزى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "ئەنجومەنى پارێزگاکان پەرلەمانێکى بچوککراوەیە، پێویستە وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنەکان دیاریبکرێت".
وتیشى "سڕکردنى ئەنجومەنەکان بەهۆى خۆپیشاندانەکان و بۆ هێورکردنەوەى خۆپیشاندانەکان بووە نەک حکومەت بڕواى بەو بڕیارە هەبووبێت".
ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، دەکرێت یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەمواربکرێتەوە و ئەندامەکانى بکرێتە نیوە یان بۆ هەر 100 هەزار دەنگدەرێک ئەندامێک هەڵبژێردرێت هاوشێوەى هەڵبژاردنى پەرلەمان.