ناس کورد-
رێکخەرى ئێوارە خوارنەکەى کەلار کە بەناوى لاهور جەنگییەوە هەوڵى رێکخستنى درا، ئاسایش تۆمەتبار دەکات بە هەڵوەشاندنەوەى و دەڵێت وا تێگەیشتبوون کە لاهور جەنگى خۆى ئامادە دەبێت بەڵام نەهاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەى ئەمڕۆ بڕیاربوو به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه ئێواره خوانێكى به‌ربانگ كردنه‌وه له كه‌لار رێكبخرێت، به‌ڵام پێش وادەى دیاریکراو رێگری لێده‌كرا و مه‌راسیمه‌كه هه‌ڵوەشێنرایەوە.
ستار عه‌زیز، رێكخه‌رى ئێواره خوانه‌كه، به رادیۆی ده‌نگى وت "ئه‌م ئێواره‌یه ده‌مانویست له گۆڕه‌پانى كاوه له‌كه‌لار به‌ربانگێك رێكبخه‌ین بو ژماره‌یه‌كى زۆر له پیاوماقوڵان و كه‌سایه‌تیه كورد و عه‌ره‌به‌كان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆ و ژینگه‌پارێزان و وه‌رزشكاران و مناڵی هه‌تیو، به‌ڵام ئاسایش هات و وتیان قبوڵ ناكه‌ین به ئه‌نجامدانى و كه‌ره‌سته‌كانیان هه‌ڵگرت".
وتیشی " 300 بۆ 400 كیلۆ گۆشت كه بۆ داوه‌تیه‌كه ئاماده‌مان كردبو بۆ ئه‌وه‌ى خراپ نه‌بن، به‌سه‌ر كه‌سانى هه‌ژار دا دابه‌شمان كرد، به‌شێكى تری خواردنه‌كانیش خراپ بوون".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه رێگه‌نه‌دانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه كراوه و باس له‌وه‌ش كراوه خودی لاهور شێخ جه‌نگى به‌شداریی له ئێواره خوانه‌كه‌دا ده‌كات، ستار عه‌زیز وتى "ئێواره خوانه‌كه له‌ژێر ناوى لاهور شێخ جه‌نگى دا بووه، ئه‌وان واتێگه‌یشتبون لاهور شێخ جه‌نگى دێت، به‌ڵام نه‌هاتبوو، هیچ پێویستی به‌وه‌نه‌كرد كه كردیان".