ناس کورد-
لە 12 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین بڕى باران لەسلێمانى باریوە، پاشان پیرمام و بامەرنێ، پێشبینیش دەکرێت لێزمە باران و بروسکە بەردەوام بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی هەرێم، کاریگەری دابارینی لێزمە باران و بروسکە بۆ بەیانی پێنج شەممە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بەردەوامی دەبێ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی پچرپچر لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچە سنووریەکاندا.
بڕى بارانی 12 کاتژمێری رابردوو:
ئامێدی 0.8
بامەرنی 10.8
بارزان 0.2
بازیان 5.4
حاج ئۆمەران 4
هەلەبجە 5
کانی ماسی 0.4
خەبات 0.2
مەیدان 2.6
هەولێر دڵؤپ
پیرمام 14.4
سلێمانی 16.7
چەمچەماڵ 1
دهۆک دڵؤپ
زاخۆ دڵؤپ
شەمامک دڵۆپ
خا نقین 0.5