گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەهەفتەیەکدا رێکارەکانى تەواو دەکەین’’

ئەنجومەنى پارێزگا لەسەر داواى دەستلەکارکێشانەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر هاتەدەنگ

2022.04.27 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پارێزگا لەسەر داواى دەستلەکارکێشانەوەى هەڤاڵ ئەبوبەکر هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات نامەى دەستلەکارکێشانەوە رەوانەى ئەنجومەن بکات بۆ ئەوەى لە هەفتەیەکدا پەسەندى بکەن، ئەوەش لە وەڵامى پارێزگاردا کە رایگەیاندبوو حکومەت داواى دەستلەکارکێشانەوەى پەسەند ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەمەزان نامیق (27-4-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "فەرموو ئێمە مەرجەعی ئەوین با دەستلەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ ئەنجوومەن تا لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارەکانی بۆ تەواو بکەین و ڕزگاری بكەین لەم سەرئێشەیە كە خۆی دەڵێت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



بۆچی ڕەخنە لە پارێزگار دەگرین ؟



هەڵمەتێک دەستی پێکردووە بۆ پشتگیری لە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، نازانم ئەمە تەوجیهی حیزبییە یان نا، بەڵام بە حوکمی ئەوەی ئێمە هەم چاودێرین و هەمیش نزیکترین لە شوێنی کاری ڕۆژانەی زیاتر هەست بە وردەكارییەكان دەکەین و ئەركی سەرشانمانە ڕوونكردنەوە بدەین.

 

ڕەخنەی ئێمە لە کەسایەتی ئەم پیاوە یاخود بنەماڵەکەی نییە بەڵکوو ڕەخنەکەمان لەو پلە و پۆستەیە کە لەسەریەتی و هەرکەسێکی تر لەو شوێنە بێت هەمان ڕەخنەی لێ دەگرین و بە پێچەوانەشەوە لە هەر جێگایەک کارێکی باشی کردبێت دەستخۆشی و پشتیوانیمان بۆ دەربڕیووە.

 

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ڕاگەیاندنەکان قسەیە دەکات بەڵام لە واقیع و کاری ڕۆژانەی شتێکی تر دەبینین، بۆ نموونە بەڕێزیان دەڵێن: ئەنجوومەنی پارێزگا مەرجەعی منە و ئەوان هەر بڕیارێک بدەن من جێبەجێی دەکەم، باشە مادەم ئێمە مەرجەعی تۆین ئەی لە کاتی سەردانەکانت بۆ دەرەوەی وڵات دەبێت پرس بە ئێمە بکەیت یان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ؟! ئێمە مەرجەعی ئەوین بەڵام لە کاتی بانگهێشتکردنی بۆ ئەنجوومەن ئامادە نییە بێت تەنانەت ڕێگری لە جێگرەکەی وفەرمانبەرەکانیشی دەکات بێنە ئەنجوومەنی پارێزگا.

 

 ئەگەر وەک منەتێک لە سەر شاشە دەڵێت دەست لە کار دەکێشمەوە فەرموو ئێمە مەرجەعی ئەوین با دەستلەکارکێشانەوەکەی بنێرێت بۆ ئەنجوومەن تا لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارەکانی بۆ تەواو بکەین و ڕزگاری بكەین لەم سەرئێشەیە كە خۆی دەڵێت، نێوان ئێمە و بەڕێزیان تەنیا دیوارێکە کەچی ڕۆژێک نە مان دیوە هەماهەنگ بێت لەگەڵمان و لەسەر کارەکانی پرسێکمان پێ بکات.

 

هەموو ئەو چالاکییانەی کە لە هیندستان ئەنجامی داوە بە قوربانی مووچەیەکی خانەنشین بێت کەلە بەردەم بانکەکان گیان لەدەست دەدات، بە ویژدانەوە بڵێن هەواڵ پرسینی ژیانی هاووڵاتییانی هیندستان گرنگە یان خەمخواردن لە گەنجی ئەم پارێزگایە کە بە لێشاو لە ئیجە دەخنکێن؟؟

 

لەوە کارە سات تر ئەوەیە ئەندام پەرلەمانێک لەجیاتی ئەوەی بەدواداچوون بۆ کارەکانی بکات دەڵێت نە دەینا سم نە ئاگا داری ئیش وکارەکانیشیم بەڵام پیاوی چاکە!!!!!

 

بانەبێتە منەت بەسەرمانەوە ئەم پیاوە ئەگەر شانازی بەوە دەکات دز نییە، ئێ خۆ نەیتوانیوە ڕێگری لە دزیش بکات، ئەگەر شەق وە شێن نییە خۆ نەیتوانیوە ڕێگە لە شەق وەشێنەکانیش بگرێت!!! ئەگەر باخ و ڤێلای نیە بۆ ڕێگری ناکات لەوهەموو ڤێلا زیادەڕەوییانەی کەخۆی باسی دەکات ؟!!

 

ئەم ڕوونکردنەوەیەم تەنیا بۆ بەرچاوڕوونی نووسیوە وهیوادارین لەگەڵ هیچ کەسێک نەبێت بە وەڵام و وەڵام کاری، چونکە دەیان بابەتی تر هەیە قسەی لە سەر بکەین بەڵام لەبەر درێژی پۆستەکە نەمنووسیوە و تا ئێستاش هەر چاوەڕێی ڕوونکردنەوە لە بەڕێزیان دەکەین کە بەفەرمی بۆمان بنێرێت..

 

(داواکارم لە خودای گەورە شیفای تەندروستی بدات کە نەشتەرگەری بۆ کراوە).