گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەژدە پۆستی پشکی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت (تایبەت)

2022.04.27 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەژدە پۆستی پشکی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت (تایبەت)

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، گۆڕانکاری لە 18 پۆستی وەزارەتی پیشمەرگەدا کراوە کە سەرجەمیان پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، بەڵام هێشتا پۆستی ئەمینداری گشتیی وەزارەت ناکۆکی لەسەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە "ناس کورد"ی (27ی نیسانی 2022) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، 18 پۆست گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت کە سەرجەمیان پشکی یەکێتین، تەنها یەک پۆست هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە کە ئەویش ئەمینداری گشتیی وەزارەتە."

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دوای پشووەکانی جەژن بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کەسە نوێیەکان بەشدار دەبن.