ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و دوای دوو مانگ "زویربوون"، ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دەگەڕێتەوە دەوام و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێم، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27ی نیسانی 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سێ بڕگه ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
- خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە.
- قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاویندا.