ناس کورد-
پیشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە شەپۆلى باران و هەورە بروسکە دەکەن لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم لە پاش نیوەڕۆى سبەى چوارشەممە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی هەرێم (26-4-2022)، ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت وه له ناوچهكانى گهرميان ساماڵ دهبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم مهوداي بينين (8-9) كلم دهبێت .
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى بەیانى ڕۆژیى چوار شەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بێت لە گەڵ دەست پێکردنى شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا کە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.
لاى خۆیەوە، ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسی (26-4-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "لە ئەنجامی مانەوەی شێ و نزمەپاڵەپەستۆی ناجێگیری دەریای سوور سبەی ئاسمانی ھەرێم کاتەکانی بەرەبەیان بۆ نیوەرۆ بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تا کاتی ئێوارە بەزۆری ئەگۆرێتەوە بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ ئەگەری چربوونەوەی ھەورەکان بۆ ھەورە بروسکە و تاوە باران بۆ بارانی بەخوڕ و تەرزە لەناوچەی جیاجیادا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی و دیاری نەکراو".
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، خێرای با ئاسای دەبیت ٥-١٥کم/س ئاراستەی با ناجێگیر دەبێت.
ئاراس جەبار ئاماژەى بەوەشکردووە، تا وەکو سەرەتای مانگی ئایندە بەھۆی بەردەوامی مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆکان لەسەر کەشی ناوچەکان کەش بە شێداری دەمێنێتەوە جار جار باران و ھەورە بروسکە لەناوچەکەدا دەستپێدەکاتەوە و ئاسایی دەبێتەوە بە زۆریش کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کەش لەبار دەبێت تا ئەو مەودایەی کاریگەری دەمێنێتەوە بارانی باش دەبارێت.