ناس کورد-
نوسینگەى عەلى سیستانى پێشبینیدەکات رۆژى سێ شەممەى داهاتوو یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەنتەرى توێژینەوە و دیراساتى گەردونناسى سەر بە نوسینگەى سیستانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، مانگى شەوال چاوەڕواندەکرێت لەسەرتاسەرى جیهان کاتى خۆرئاوابوونى رۆژى دووشەممەى داهاتوو بەچاو ببینرێت و رۆژى سێ شەممە یەکەم رۆژى جەژن بێت.
لاى خۆیەوە، سادق عەتیە کەشناسی عێراقى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئێوارەى رۆژى دووشەممە مانگ بە چاو نابینرێت، بۆیە زۆرێک لە وڵاتان پشتدەبەستن بە بینینى لەرێگەى تەلسکۆبەوە و بەدڵنیاییەوە رژى دووشەممە دەکەنە جەژن.