کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا بڕیاری دا بە کشانەوەى تیمی سەربازیی "نەیڤی سیڵز" لە عێراق بەهۆی نەبوونی ڕێکخستن و دیسپلین. لە ڕاگەیەنراوێکی هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراقدا هاتووە، "هەڵسوکەوتی ئەندامانی تیمەکە وای لە بەرپرسی تیمەکە کردووە متمانەى پێیان نەمێنێت بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکان و گەڕێنراونەتەوە بۆ شاری ساندیگۆ لە کالیفۆڕنیا." . ڕاشیگەیاند، "بڕیارەکە بەهۆی زۆری خواردنەوەى کحول بووە لەلایەن تیمەکەوە کە ئەوەش دژی ڕێکار و یاساکانى فەرماندەییەکەیانە." نەیڤی سیڵز یەکێکە لە بەهێزترین یەکە سەربازییەکانى ئەمریکا و هێزی ئۆپراسیۆنى تایبەتن لە هێزی دەریاوانى ئەمریکا. نەیڤی سیڵز لە ئۆپراسیۆنى کوشتنی ئوسامە بنلادن، سەرۆکى پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە لە ساڵی 2011دا بەشدارییان کرد و لە شەڕی داعشیشدا لە چەندین ئۆپراسیۆنى نهێنی و تایبەتدا بەشدارییان کردووە.