ناس کورد-
هاوپەیمانى لەپێناو گەل داوا لەسەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکات وادەى دانیشتنى پەرلەمان دیاریبکات بۆ کۆتایی هێنان بە بنبەستى سیاسی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلا روکابی سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە (26-4-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە داوایەکى فەرمى پێشکەشى محەمەد حەلبوسى کردووە بۆ دیاریکردنى حەوتى ئایارى داهاتوو وەک وادەى کۆبوونەوەى پەرلەمان، ئەوەش بەهۆى بنبەستى سیاسی کە بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار لەوادەى دەستوریدا دروست بووە.
روکابى داوایکردووە کۆبوونەوەکە تایبەت بکرێت بە دۆزینەوەى دەرچە بۆ چارەسەرى قەیرانى سیاسی ئێستا و تەواوکردنى لیژنە پەرلەمانییەکان، پێکهێنانى حکومەت و پەسەندکردنى بودجە.