گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی لەبارەى قائیمقامی شنگال فەرمانێکی دەرکرد

2022.04.26 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی لەبارەى قائیمقامی شنگال فەرمانێکی دەرکرد

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوای ڕاسپارد بە ئیدارەدانی کارەکانی قائیمقامی شنگال.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد نوسراوی فەرمانەکەی کازمی ئەمڕۆ سێشەممە (26ی نیسانی 2022) گەیشتووەتە دیوانی پارێزگا.

 

دوێنێ هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە موسڵەوە بە ژمارەیەک سەرباز و تانک و تۆپەوە ڕوویان لە شنگال و چەند گوندێکی دەوروبەری کرد و لە بنکە سەربازییەکاندا جێگیر بوون.  

  

زانیارییەکان لەلایەن هەردوو میدیای فەرمی پارتی و پەکەکەوە پشتڕاستکراونەتەوە، دوێنێ (25ی نیسانی 2022) لە کاتژمێرەکانی پێش نیوەڕۆوە تا ئێوارە جموجۆڵێکی گەورەی سوپای عێراق لە شنگال هەبووە بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە ئەو هێزە لە موسڵەوە ڕۆشتون.  

  

بەشێک لەو هێزە سەربازییانە لە بنکەکانی سوپای عێراق لە ناوەندی شنگال بڵاوکراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان سنوری گوندەکانی سکینە و حەیال لە باشوری چیای شەنگال بڵاوکراوەتەوە.  

  

ڕۆژی 18ی نیسانی 2022، هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی نوێی سوپای تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان، سوپای عێراقیش هێرشی کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لە گوندی دگورێی سنونێی شەنگال.   

  

میدیای فەرمیی پەکەکە ڤیدیۆی شەڕ و پێکدادانەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "ئاسایشی یەبەشە بە توندی وڵامی دایەوە و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا."    

  

دەشڵێت، سوپای عێراق لە شەنگال لە کۆمەڵگەی دیگۆری سەر بە شارەدێی سنون گەمارۆی بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدخانیاندا و داوایان لێکردن ئەو بازگەیە ڕادەستی هێزەکانی سوپای عێراق بکەن.    

  

جەختیکردووەتەوە کە "ئاسایشی ئێزدخان ئەو داسەپاندنەی قبوڵ نەکرد و بەهۆیەوە ئاڵۆزی دروست بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی، سوپای عێراق لە گەمارۆدان نەوەستا و بە چەک هێرشی کردە سەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی ئێزدخان."   

لەلایەکی ترەوە، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دۆخی شنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراق دایە، "چونکە بڕیاردراوە کە پەکەکە و ھێزی میلیشیا شنگال چۆڵ بکەن، بۆیە پێویستە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت، ئینجا گەر بەخۆشی نەبێت پێویستە ھێز بۆ چۆڵکردنیان بەکار بھێندرێت، ئەگەرنا دۆخەکە چارەسەر نابێت و خەڵکیشی بۆ ناگەڕێتەوە".  

  

زیاتر بخوێنەرەوە: هەرێم داوا لە بەغدا دەکات هێز بەکاربهێنێت دژی پەکەکە لە شنگال  

  

زیاتر بخوێنەرەوە: وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە ’’هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان’’ دەکات