گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری ڕۆشنبیری لەبارەی وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر سەیرکردنی تەلەفزیۆن ڕوونکردەوە دەدات

2019.07.25 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ڕۆشنبیری لەبارەی وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر سەیرکردنی تەلەفزیۆن ڕوونکردەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی بڵاوکراوەتەوە، محەمەد سەعید عەلی، وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم ڕایگەیاندووە، ماوەیەکە لە ژمارەیەک کەناڵى ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و چەند پەرلەمانتار و رۆژنامەنوسێکەوە، هەواڵى ئەوە دووبارە دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، پرۆژە یاسایەکى ئامادەکردووە بۆ باج خستنە سەر بینینى تەلەفزیۆنەکان، ئەوەش بارگرانى دروست دەکات بۆ کەناڵەکانى تەلەفزیۆن و هاوڵاتییان. . وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەشكردووە، دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بۆی دەرکەوتووە کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە، هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەنەوە کە لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییەکان هەوڵى جدى دەدەن، بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى گونجاو بۆ کارى ڕاگەیاندن و خزمەتکردنى هاوڵاتییان. . هاوکات باسی لەوەشکردووە، هەر یاسا و ڕێنماییەکى تازە کە پێویست بێت دەربکرێت بەبێ ڕاوێژ و گفتوگۆى کراوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان و سەندیکاى رۆژنامەنوسان و لیژنەى رۆشنبیرى لە پەرلەمانى کوردستان، بڕیارى لێنادەن. . .