ناس کورد-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کونسوڵی هیندستان لە هەرێم سەردانەکەی "بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عیراق و هیندستاندا ناوبرد".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی نیسانی 2022) هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە سوبهاش كەین، كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان "کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی بۆ سەردانە فەرمییە سەرکەوتووەکەی بۆ وڵاتی هیندستان و پێشکەشکردنی چەند کتێبێک بە زمانی هیندیی و ئینگلیزیی بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی سەردانیان کردبوو."
دەشڵێت، "بەڕێزیان سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانیان بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عیراق و هیندستاندا ناوبردو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ کارو بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەو وڵاتە دەربڕی."