ناس کورد-
بۆردی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای تویتەر ڕازیبوون بە فرۆشتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بە ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بە 44 ملیار دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیلۆن مەسک لە ڕوونکردنەوەیەکدا (25ی نیسانی 2022) وتی، دەیەوێت تویتەر لە هەموو کاتێکی باشتر بێت و کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەى متمانەی زیاتر بۆ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.
جەختیکردەوە کە "تویتەر توانای زۆری هەیە و کار دەکەم لەسەر زیاترکردنی."
هاوکات بۆردی بەڕێوەبەرانی تویتەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێستا تۆڕەکە بووەتە کۆمپانیایەکی تایبەت و ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات."
دەشڵێت، "لە ئێستادا ئیلۆن مەسک بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی تویتەر دەکات."
هەر دوای ڕاگەیاندنی بابەتەکە، ئیلۆن مەسک لە تویتەر نوسی، "هیوادارم خراپترین ڕەخنەگرەکانم لەسەر تویتەر بمێننەوە، چونکە ئەوە مانای تەواوەتی ئازادی ڕادەربڕینە."
I hope that even my worst critics remain on Twitter, because that is what free speech means
— Elon Musk (@elonmusk) April 25, 2022