ناس کورد-
نرخى تابلۆى ئۆتۆمبێ لەهەرێمى کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، دواى ئەوەى پێدانى تابلۆى یەکخراو لەگەڵ بەغدا کەوتە بوارە جێبەجێکردنەوە و لەهەولێر یەکەم تابلۆ دابەشکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، نرخى تابلۆ بە 60 هەزار دینار دیاریکراوە، بۆ ئۆتۆمبێلى کاتى بە 30 هەزار دینار، 10 هەزار دیناریش وەک کرێی خزمەتگوزاریی.
نرخەکە بۆ ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت پێش تەواوبوونى ساڵنامەى ئۆتۆمبێلەکانیان پێشوەختە تابلۆکانیان بگۆڕن زیاترە و بە 120 هەزار دینار دیاریکراوە، ژمارەى نایابیش دوو ملیۆن دینارى بۆ دیاریکراوە.
فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" جەختیکردەوە کە رسومات وەردەگیرێت بەرانبەر پێدانى تابلۆى نوێ، بەڵام وتى کە ئەو ئاگادارى نرخەکان نییە.
لە تابلۆ تازەکەدا ناوی شارەکان نەماوە و تەنها کۆدێک دانراوە بۆ هەر پارێزگایەک، لەئێستاشدا دەدرێت بە ئۆتۆمبێلى ژمارە کاتى.
تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخان كراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خوى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێ یه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون .
0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.