ناس کورد-
مەرجەعێکی شیعی پێشبینیی بۆ یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دەکات و دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022، یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی کەمال حەیدەری، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق کە نیشتەجێی وڵاتی ئێرانە (دووشەممە 25-4-2022) ڕایگەیاند، "بە پشت بەستن بە حساباتە فەلەکی و زانستییەکان، رۆژی دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەستەمە لە ڕۆژی شەممە مانگ ببینرێت، واتە ڕۆژی یەکشەممەش تەواوکاری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت."
پێشبینیی ئەو مەرجەعە شیعییە لەکاتێکدایە، لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی سوننە مەزهەب بە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژی شەممە 2-4-2022 بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرا، بەڵام شیعەکان ڕۆژی یەکشەممەیان بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد.