گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم یاخیبوونی حەشدی شەعبی لە بڕیارەکەى سەرۆک وەزیران

2019.07.25 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم یاخیبوونی حەشدی شەعبی لە بڕیارەکەى سەرۆک وەزیران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- یەکەم یاخیبوونی حەشدی شەعبی لە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگا و بازگەکانیان لە دەشتی نەینەوا سەری هەڵدا. حکومەتى عێراق داوای لە لیوای 30ی حەشدی شەعبی کردووە، بارەگا و بازگەکانیان چۆڵ بکەن و ڕادەستى سوپای عێراقی بکەن. لە بەرانبەردا، فەرماندەیی لیواکە کە وەعد قدۆیە و یەکێکە لەو چوار فەرماندەیەی ئەمریکا سزای دان، ڕەتیان کردەوە بازگا و بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و ڕادەستى سوپای بکەنەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا، لیوای 30ی حەشدی شەعبی دەڵێت، "ڕادەستکردنی بازگە و بارەگاکان کاردانەوەى خراپی دەبێت و دەبێتەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە. هاوکات داواشیان لە خەڵکی نەینەوا کردووە ڕۆژی هەینی بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان بکەن لەدژی بڕیارەکەى سەرۆک وەزیران. ڕۆژی 1ی تەموزی ئەمساڵ، عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا هێزەکانی حەشدی شەعبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕابگرن و سەرجەم بارەگاکانیشیان دابخەن بۆ ئەوەى تێکەڵ بە سوپای عێراق بکرێن.