ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەندێک جار هەورەبروسکە و بارانی بەخوڕ و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە 26-4-2022، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی بەخوڕ لە ناوچە جیاجیاکان.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.