ناس کورد-
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی بەنیازن وەکو بەنزین مووچە بکەنە بەرواری لەدایکبوونی تاک و جووت، ڕۆژێک لەدایکبووانی تاک ڕۆژێک جووت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەی ئافەرم بۆ خۆتان و ئیدارەدان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیتان، ئەم بیرۆکە و داهێنانە بشارنەوە نەکا سینگاپۆر و ژاپۆن و کۆریای باشوور لێتانی ببەن، یەکێتی بەنیازن وەکو بەنزین مووچە بکەنە موالیدی تاک و جووت ڕۆژێک موالیدی تاک ڕۆژێک جووت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەس بزانم بۆ لێتان قبوڵدەکرێت؟ مەسەلەن ئەو حزبانەی لەدژی پارتی هەمیشە قەڵەمیان نوکی تیژە بۆ بێدەنگن؟ چەند شەرمنانە و سەرکزانەیە ئەو سیاسەتەی ئێوە دەیکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە ۱٥٠ ملیار دینارە، جگە پارەی ئاو و کارەبا و شارەوانی و تاپۆ و ئەو داهاتانەی کە دەبێت بدرێتەوە حکوومەت و نایدەنەوە، تەنها ئەوە بەسە بیدەنەوە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی نەبنە ئەو عیبرەتەی کە ئێستا بوون."