گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

پەروەردە لەسەر دامەزراندنى 41 مامۆستا و فەرمانبەر رونکردنەوە دەدات

2022.04.24 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە لەسەر دامەزراندنى 41 مامۆستا و فەرمانبەر رونکردنەوە دەدات

ناس كورد-

 

وەزارەتى پەروەردە لەسەر دەنگۆى دامەزراندنى 41 کەس لە دهۆک رونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئەو کەسانە زیاتر لە ٨ ساڵە لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک گرێبەستیان بۆ کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان سیوەیلى وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە (24-4-2022) لەرونکردنەوەیەکدا وتى "ئەو هەواڵە ناراستە و بێ بنەمایە کە باس لە دامەزراندنی ٤١ مامۆستای وانەبێژ دەکات".

 

وتیشى "ئەو 41 مامۆستا و فەرمانبەرە زیاتر لە 8 ساڵە لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک گرێبەستیان بۆ کراوە و لە چەند پەروەردەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک وەک مامۆستا و فەرمانبەر خزمەت دەکەن ئێستا گریبەستەکەیان خراوەتە سەر وەزارەتی پەروەردە، واتە هیچ یەک لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە نوێ نین و تەنانەت یەکەمجاریشیان نییە بێنە ناو کەرتی پەروەردە بەڵکو چەندان ساڵە لە قوتابخانەکان دەوام دەکەن، تەنها گرێبەستی پارێزگابوون و لە ئێستا بونەتە گرێبەستی وەزارەت".