ناس کورد-
کرستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەى پرتوگالى دەستیکردووە بە بنیاتنانى کۆشکێکى نوێ، تا دواى وازهێنان لە یاریکردن ژیانى تێدا بەسەر ببات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رۆژنامەى "سەن" ى بەریتانى، رۆناڵد کۆشکەکەى لە راقیترین ناوچەکانى نیشتەجێ بون لە پرتوگال دروستدەکات.
هێرشبەرەکەى مانچستەر یونایتد (٣٧ ساڵ)، نۆ ملیۆن دۆلار لە بنیاتنانى کۆشەکەیدا خەرجدەکات لەسەر پارچە زەوییەکى فراوان لەناوچەی کەناراوى "کوینتا دا مارینیا" لە پرتوگال.
رۆژنامەى "کوریو دا مانیا" ى پرتوگالى دەڵێت، رۆناڵدۆ پلانى داناوە بۆ دروستکردنى کۆشکە نوێیەکەى کە دەبێتە شوێنى سەرەکى مانەوەى خێزانەکەى لەدواى دەستبەرداربوونى لە یاریکردن.
"کوینتا دا مارینیا" نیو کاتژمێر لە فڕۆکەخانەى لشبۆنە و ١٠ خولەک لە ناوەڕاستى شارى کاسکایسەوە دورە، کە سەرەکترین شوێنى گەشتیارییە لەکەناراوەکانى لشبۆنە.