گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند زانیارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە

2022.04.24 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
چەند زانیارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان چەند زانیارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "چاک دەزانین لە بانکەکانی سلێمانی پارە هەیە، بەڵام ویژدان نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، "سیستەمی دابینکردنی موچەی هەرسێ پارێزگا و هۆکاری دواکەوتنی موچەی پارێزگای سلێمانی، جگە لە ۲٠٠ ملیارەکەی بەغدا، پارەی موچەخۆرانی هەرێم لە داهاتی نەوتی و نانەوتی دابین دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە تێکڕا بۆ مانگێک ٦٤ ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناخۆی پارێزگای هەولێر و  ۳۲ ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای دهۆک بۆ تەکمیلەکردنی پارەی موچەی هەردوو پارێزگا دابین دەکرێت، ئەم سیستەمە لەو دوو پارێزگایە گرفتی کورتهێنانی لە پارەی موچە چارەسەرکردووە و پڕۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پارێزگای سلێمانی بۆ موچەی مانگێکی پێویستی بە ۲٤۱ ملیۆن دۆلارە، بۆ ئەم مانگە ۱۹۳ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچەخۆرانی پارێزگاکە ڕەوان کراوە، ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە ٤۸ ملیۆن دۆلارە کە دەبێت بە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکە تەکمیلە بکرێت." 

 

لیزا کاکەیی دەڵێت، "داهاتی ناوخۆی سلێمانی بە تێکڕا بۆ مانگێک ۱٠٥ ملیۆن دۆلارە و دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی موچەی مانگێکی پێ تەکمیلە بکرێت و  ٥۷ ملیۆن دۆلاریش بۆ بابەتی خەرجییەکانی تر و خزمەتگوزاری پارێزگاکە دەمێنێتەوە." 

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ مەعقول نییە بانکەکانی پارێزگاکە بە موچەخۆران و خانەنشینان بڵێن پارە نییە، چاک دەزانین کە پارە هەیە، بەڵام ئەوەی کە نییە ویژدانە، ئەوەی کە نییە ڕێزە لە سەری سپی و خزمەت و ماندوویەتی ئەو خەڵکە."