گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

تاوەباران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات

2022.04.24 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
تاوەباران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی هەرێم بەزۆری هەوراوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکاندا تاوەباران بەخوڕ و هەورەبروسکە دەبێت و هەندێک جاریش تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی نیسانی 2022) وتی، "لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک و ھاتنی شێی زیاتر سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەوراوی ئەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ بە دواوە تا کاتی ئێوارە بەگشتی ئەگەری چربوونەوە و چالاکبوونی ھەور ئەبێت لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی ڕوودانی ھەورەتریشقە و تاو تاو باڕانی بەخوڕ ئەبارێت و لەھەندێ ناوچەشدا تەرزەی لەگەڵ ئەبێت."

 

دەشڵێت، "لەم قۆناغەدا کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک سنوری ئیدارەی گەرمیاندا ئەبێت لەناوچەکانی دیکەدا بەتایبەت پارێزگای ھەولێر و دھۆک کەمتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لەکاتی بارانباریندا بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت، خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت 10-25کم/س ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت."

 

ئەو کەشناسە جەختیکردووەتەوە کە "قۆناغی دواتری چربوونەوەی ھەورەکان پێشبینی ئەکرێت لە کاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە (26ی نیسانی 2022) دەستپێبکاتەوە بەتایبەت لە سنوری ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک چالاکتر ئەبێت و ناوبەناو بارانی بەخوڕ ئەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵدا ئەبێت،  لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و ھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیانیش ئەگەری تاوە بارانی کورتخایەنی ئەبێت."