گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاکی مۆبایل

ئەم ئاماژانە بەڵگەن کە مۆبایلەکەت لەلایەن کەسێکەوە هاک کراوە

2022.04.24 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم ئاماژانە بەڵگەن کە مۆبایلەکەت لەلایەن کەسێکەوە هاک کراوە

ناس کورد-

هەندێک ئاماژە هەن کە ئەگەر لە مۆبایلەکەتدا هەبوو، ئەوەش دەبێت بترسی لەوەی لەلایەن کەسێکەوە هاککرابێت چونکە ئەو ئاماژانە بەڵگەی ڕوونن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانین و هەستکردن بەو ئاماژانە ئاسان نین، بەڵام ماڵپەڕی "عربي توك" ڕاپۆرتێکی لەوبارەیەوە ئامادەکردووە و هەندێک هەڵە و ئاماژەی هاکبوونی مۆبایلەکانمانی دیاری کردووە.

 

- بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری پاتری مۆبایل

چونکە بەرنامە سیخوڕییانە دێنە ناو مۆبایلەکەت و پاتری زیاتر سەرف بکەن.

 

- زۆری بەکارهێنانی داتا (ئینتەرنێت)

ئەگەر تێبینی بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆری ئینتەرنێتت کرد لە مۆبایلەکەدا، ئەوە بترسە و بەدواداچوونی بۆ بکە.

 

- داگیرسانی مۆبایل و کوژاندنەوەى بە شێوەیەکی خودکارانە

ئەوە ئاماژەیەکی زۆر باو و ڕوونە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسی هاککەر مۆبایلەکەت بەکاردەهێنێت و بە ئارەزووی خۆی دایدەگیرسێنێت و دەیکوژێنێتەوە.

 

- هاتنی نامە و پەیوەندیی گوماناوی

هەرکەسێک لەناکاودا نامە و پەیوەندی گوماناوی بۆ هات پێویستە نیگەران بێت و بەدواداچوون بکات، چونکە مانای وایە مۆبایلەکەت هاککراوە.

 

- نزمبوونەوەی چالاکیی مۆبایلەکەت

هەندێک لە مۆبایلەکەت دوای بەکارهێنانی زۆر خاو دەبنەوە، بەڵام ئەگەر خاوبوونەوەکە بەبێ هۆکار و لەناکاو بوو، پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکەیت چونکە لەوە دەچێت کەسێک سیخوڕیت بەسەرەوە بکات.

 

- بوونی ئەپ و فایلی نەزانراو لە مۆبایلەکەتدا

ئەگەر سەیری بەشی فایلاتی مۆبایلەکەت کرد و هەر فایل و وێنە و ڤیدیۆیەکی گوماناویت بینی، خێرا بەدواداچوونی بۆ بکە.

 

- چالاکی سەیرو سەمەرەی کردنەوەی ماڵپەڕەکان

ئەگەر لە لیستی "مێژوو"ی براوزەری (ئینتەرنێت) مۆبایلەکەت هەندێک لینکی تێدا بوو کە تۆ نەتکردووەتەوە، دەستبەجێ بەدواداچوون بکە چونکە لەوانەیە هاککەرەکان هەندیک لەو ماڵپەڕانەیان بەکارهێنابێت بۆ زیاتر شوێنکەوتنی تۆ.

 

- هەر لەخۆیەوە مۆبایلەکەت ڕووناک دەبێتەوە

لەوانەیە زۆرجار بڵێی دەستم بەری کەوت یاخود لەوانەیە نوکەیەکم بۆ هاتبێت، بەڵام زۆری کرانەوە و ڕووناکبوونەوەی مۆبایلەکەت مەترسیدارە.

 

- بوونی هەندێک دەنگی سەیر لە مۆبایلەکەت

ئەوەش یەکێکە لە ئاماژەکانی تر، چونکە هاککەر لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت چەندین چالاکی دەکات و دەنگی سەیر و سەمەرەی لێ دێت.

 

- بەرزبوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمی مۆبایلەکەت

ئەگەر یاری و بەرنامەی مۆبایلی زۆر لە مۆبایلەکەتدا نییە و دەبینیت لەخۆیەوە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە، پێویستە بەدواداچوون بکەیت چونکە لەوانەیە ئەپ و بەرنامەکانی سیخوڕیکردن مۆبایلەکە بەکاربهێنن و ئەوەش پلەی گەرمای بەرزکردبێتەوە.