ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان-کەلار رووداوێكی هاتووچۆ ڕووی دا و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەندروستیی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا (23ی نیسانی 2022) دەڵێت،
کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی نیسان سەنی تایبەت و بارهەڵگرێک لە سەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان-کەلار نزیک پردی قەترە شەش هاوڵاتی بریندار بووون.
دەشڵێت، ”پاش ئاگادار کردنەوەمان لەلایەن سەنتەری فریاکەوتنی خێراوە تیمی فریاکەوتنمان گەیشتنە سەر ڕوداوەکەو سەرجەم بریندارەکان گوازرانەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدان.”