ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دژی پاشماوەکانی داعش و ڕایگەیاند، "هیچ بژاردەیەکی ترتان نییە جگە لە مردن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە جلی سەربازییەوە لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپا و حەشدی شەعبی کۆبوویەوە (23ی نیسانی 2022) و وتی، "ئەمیری نوێی داعش لەناودەبەین."
کازمی جەختیکردەوە لەسەر "پێویستی پابەندبوون بە فەرمانە سەربازییەکان و ڕاسپاردەکانی فەرماندەیی."