گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە و ئاسایشى خۆراک

دواى جەژن پەرلەمانى عێراق دوو پڕۆژە تێدەپەڕێنێت

2022.04.22 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
دواى جەژن پەرلەمانى عێراق دوو پڕۆژە تێدەپەڕێنێت

ناس کورد-   

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دواى جەژن هەردوو پڕۆژە یاسای بودجە ئاسایشی خۆراک لەلایەن پەرلەمانەوە تاوتوێدەکرێن بەمەبەستى پەسەندکردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "پەرلەمانی عێراق دوای جەژنی ڕەمەزان کۆ دەبێتەوە و چەندین پڕۆژە ئامادەکارییان بۆ دەکرێت، تا لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا بخرێنە کارنامەوە، ئەوانیش پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، هاوپەیمانیی ڕزگاری نیشتیمان کار بۆ ئەوە دەکات لە دوای جەژن هەردوو پڕۆژەکە بخرێنە کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە.''

 

وتیشى ''هەندێ لیژنەی پەرلەمانیش ماون، ئەوانیش دوای جەژن یەکلا دەکرێنەوە، چونکە سەرەڕای ئەوەی پڕۆسەی سیاسی تا ڕادەیەک پەکی کەوتووە، بەڵام پەرلەمان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە و بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی دەدات.''