ناس کورد-
وەزارەتى پلاندانانى عێراق ژمارەى دانیشتووان و گەشەى ساڵانەى دانیشتووانى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولزهرە هنداوى وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان (22-4-2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەپێی دوایین خەمڵاندن ژمارەى دانیشتووان گەیشتووەتە 41 مليۆن و 150 هەزار کەس، 50.5% ى نێر و 49.5% مێ.
وتیشى ڕێژەى گەشەى ساڵانە 2.6% ە، ساڵى 2020 گەشەى دانیشتووان ملیۆنێک و258 هەزار بووە، لەکاتێکدا ساڵى 2021 گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 284.
هنداوى باسى لەوەشکرد، سەرژمێرى گشتى دواکەوتووە بەهۆى نەبوونى بودجە و بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.