گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داهاتى نەوتى هەرێم نەنێردراوە’’

دارایی عێراق پرسی بەردەوامى ناردنى پارەى بۆ هەرێم یەکلایی کردەوە

2022.04.22 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی عێراق پرسی بەردەوامى ناردنى پارەى بۆ هەرێم یەکلایی کردەوە

ناس كورد-

 

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەى هەردوو حکومەت دەگەنە رێککەوتن و پابەندییەکانیان پاکتاو دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى (22-4-2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەغدا بڕە پارەیەکى زیادەى رەوانەى هەرێمى کوردستان کردووە دواى ئەوەى هەرێم ساڵى رابردوو نەیتوانى موچەى فەرمانبەران دابەش بکات.

 

وتیشى ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تا پاکتاوکردنى پابەندییەکانى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ.

 

عەلاوى باسى لەوەشکرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ پارەیەکى رادەستى بەغدا نەکردووە سەرەڕاى ئەوەى دەبێت پابەند بێت بە رادەستکردنى داهاتى نەوت و گومرگ و باج.