ناس کورد-
ئاری هەرسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه، ڕایگەیاند، ئەگەر دوو ئیدارەیی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه، خۆ ئێستاش دوو ئیدارەییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاری هەرسین له چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 21-4-2022) ڕایگەیاند، "لەو هێرشه میدیاییه‌ی یه‌كێتی ده‌یكاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، چه‌ند خه‌تای یه‌كێتی تێدایه، ئه‌وه‌نده خه‌تای ئێمه‌ی تێدایه كه به یه‌كێتی ناڵێین ستۆپ، ماقووڵ نییه خۆڵ بكه‌یته چاوی خه‌ڵكه‌وه و بڵێی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زبڵ له‌م دیو دێگه‌ڵه خه‌تای مه‌سرور بارزانییه و دواخستنی مووچه و دابه‌شنه‌كردنی به‌سه‌ر خانه‌نشیناندا خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، نه‌بوونی ئاو و تێكچوونی ئه‌منییه‌تی سلێمانی خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، له كاتێكدا له سلێمانی یه‌كێتی پارێزگاره و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته."
ئاماژەی بەوەشکرد، " من بم له جیاتی قوباد تاڵەبانی ناچم، ئه‌گه‌ر من یه‌كێتی بم و به‌م جۆره سه‌یری پارتی و حكومڕانی بكه‌م، هه‌ر ئیستقاله ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له‌م حكومه‌ته ناكه‌ین و هه‌ر ده‌كشێینه‌وه."
له باره‌ی راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌یی، ئاری هه‌رسین باسی لەوەکرد، "دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بێت و بۆ مێژوو تۆمار بێت، كه ئه‌مه‌ی له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌كرێت هیچ رۆڵێكی پارتی تێدا نییه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتی نییه، من ده‌زانم هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی پارتی له‌م رایه له‌گه‌ڵم نین، به‌ڵام ئاساییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه بده‌ینه خۆمان به جددی بیكه‌ین، ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداری به ته‌واوی دیاره، كه وتم سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئه‌وه چییه، دوو ئیداره‌ییه، ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به دوو ئیداره هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی، دوو براین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی كێبڕكێی شه‌ریفانه له نێوانمان و ئه‌و كاته با خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن كێ ئیداره باشتر ده‌كات."