ناس کورد-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی نرخی کارەبا بۆ نانەواخانە و فڕنەکان بەڕێژەی 50% رێگریکردووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نان، لەکاتێکدا ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی شەش نان بووەتە هەزار دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاپۆرتێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم (پێنجشەممە 21-4-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كێشه و گرفته‌كانیان و به‌رگرتن له لێكه‌وته‌كانی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فڕن و نانه‌واخانه‌كانی هەرێمی کوردستان كۆبۆوه و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری دا ٥٠%ی نرخی كاره‌با بۆ نانه‌واخانه و فڕنه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕاسپێردران بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره."
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به بڕیارەکە به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندووە، ''حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له كارئاسانی بۆ فڕن و نانه‌واخانه‌كان كردووه و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه بارگرانیان له‌سه‌ر لا ببات.''
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دوو سوودی ڕاسته‌و خۆی هه‌بوو، یه‌كیان به قازانجی خاوه‌ن فڕن و نانه‌واخانه‌كان و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ڕێگر بوو له گرانبوونی نرخی نان و سه‌موون له هه‌رێمی كوردستان و بەوەش هاووڵاتیان تیایدا سوودمه‌ند بوون."
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خاوه‌ن فڕن و نانه‌واخانه‌كان، ته‌نها له داشكاندنی نرخی كاره‌با نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵگرتنی ڕه‌سمی گومركی له‌سه‌ر ئارد و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی باج له پیشه‌وه‌ران، دوو هه‌نگاوی حكومه‌ت بوون له پێناو پاڵپشتیكردنی پیشه‌وه‌ران و به‌رده‌وامیی كاركردنیان و سه‌قامگیركردنی بازاڕه‌كان نرابوون."