ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ كۆمپانیایەكی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆی نیە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیای خۆی بکات و هەرکەس سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (پێنجشەممە 21-4-2022) ڕایگەیاند، "ئەو كۆمپانیانەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلكترۆنی پێویستە لەناو بارەگاكانی خۆیان كاری رێكخستنی گرێبەستی ئەلكترۆنی بكەن، واتا نابێت لەدەرەوەی كۆمپانیا گرێبەستەكە ئەنجام بدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی رابردوودا تێبینی ئەوە كراوە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیمان چەندین كەس وەك (شۆفێری تاكسی و ماتۆڕ و دوكاندار و دەست گێڕ) بینراون كە هەریەكەیان كار بۆ كۆمپانیا یاخود پێشانگایەك دەكەن، بەڵگەكان لەهاوڵاتیان وەردەگرن و لەڕێگەی ڤایبەر دەینێرن بۆ كۆمپانیاكە یاخود خۆیان دەیبەن بەمەبەستی گرێبەستی ئەلكترۆنی بۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كە ئەمەش پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكانە تایبەت بە گرێبەستی ئەلكترۆنی و هەرکەس سەرپێچی بکات سزا دەدرێت."