ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی ژنەکەی هەولێری لەلایەن ئاسایشەوە ڕاگەیاند و لەبارەی ڕووداوەکەش ڕوونکردنەوە دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 21-4-2022) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژنێکی تەمەن 35 ساڵ بەناوی کوێستان پیرۆت خدر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا."
لەبارەی ئەوەی پێشتر ئەو ژن و مێردە کێشەیان هەبووبێت و ژنەکە چووبێتە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان یاخود پیاوەکە کێشەی دەروونی هەبوبێت، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجام نەدراوە و لەئێستادا سەقاڵی لێکۆڵینەوەن و دواتر ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن.