کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
هاوپەیمانییەکەى مالیکى، وەزیرى دارایی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەى هەڵسوکەوتەکانى نەتەوەیین و لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان کار دەکات نەک عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێکدا مەنسور بعەیجى، ئەندامى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاندووە: "سوربوونى وەزیرى دارایی عێراق فوئاد حسێن، بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان، پێچەوانەى یاسایە بە ڕونى، چونکە هەرێم نەوت و داهاتەکانى دیکەى نانێرێت بۆ حکومەتى ناوەند".
ئەو پەرلەمانتارەى هاوپەیمانییەکەى مالیکى ئاماژەى بەوەشکردووە: "ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگى بۆ بودجەى ئەمساڵى عێراق داوە، بە ڕونى نوسراوە ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژان نەنێرێت، ناکرێت پشکى بودجەى هەرێم ڕەوانە بکرێت، بەڵام هەرێم نەوت نانێرێت و وەزیرى داراییش پارە دەنێرێت بۆ هەرێم".
هەروەها ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتى یاسا، وەزیرە کوردەکە تۆمەتبار دەکات بەوەى بەڕێگایەکى نەوتەوەیی هەڵسوکەوت دەکات و کار بۆ هەرێمى کوردستان دەکات نەک بۆ عێراق.