ناس کورد-
ناوەندی گەرەدونناسیی نێودەوڵەتی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد و بەگوێرەی پێشبینییەکانی ناوەندەکە، لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە 2-5 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (پێنجشەممە 21-4-2022) ڕایگەیاند، "پێشبینیی ناکرێت لە ڕۆژی شەممە 30-4-2022 بتوانرێت مانگ ببینرێت لەو وڵاتانەی کە بۆ مانگ دەگەڕێن."
ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆیە پێشبینی دەکرێت لەو وڵاتانەی کە ڕۆژی شەممە 2-4-2022 یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانیان دەستپێکردووە، ڕۆژی دووشەممە 2-5 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ناوەندەکە، لەو وڵاتانەشی کە ڕۆژی یەکشەممە 3-4-2022یان کردە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان، ڕۆژی سێشەممە 3-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.