ناس کورد-
رێکخراوی نێودەولەتی بۆ کۆچ (IOM) هاوکاری داریی پێشکەش بە ئارەزومەندان بۆ دەرفەتی کار و ئەنجامدانی پڕۆژە مام ناوەند و بچوکەکان لە سێکتەری کشتوکاڵی دەکات، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (edf) سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى کشتوکاڵ لە بڵاوکراوەیەکدا دەرچوانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ئاگادار دەکاتەوە کە بەشداری بکەن بۆ کێبرکێی بەدەستهێنانی ئەم دەرفەتە بەپێی ئەو رێنمایی و میکانیزمانەی کە رێکخراوی ناوبراو دیاریکردووە.