گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوروپاش ژمارەى پێوانەیی لە پلەى گەرمادا تۆمار کردووە

پێنج ناوچەى عێراق لە ڕیزبەندى ئەو ناوچانەن کە بەرزترین پلەى گەرمایان تێدا تۆمار کراوە

2019.07.25 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج ناوچەى عێراق لە ڕیزبەندى ئەو ناوچانەن کە بەرزترین پلەى گەرمایان تێدا تۆمار کراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى پێگەى ئەلدۆرادۆ وێزەرى جیهانى، لە 24 کاتژمێڕى ڕابردوودا پێنج ناوچەى عێراق و حەوت ناوچەى وڵاتى کوەیت، لە ڕیزبەندى ئەو شوێنانەن کە بەرزترین پلەى گەرمایان تۆمار کردووە، سێ شارى وڵاتى ئێرانیشی تێدایە. . پێگەى ئەلدۆرادۆ وێزەرى جیهانى، ڕیزبەندى 15 شوێنى وڵاتانى جیهانى بڵاوکردووەتەوە کە بەرزترین پلەى گەرمایان لە 24 کاترمێرى ڕابردوو لە جیهاندا تۆمار کردووە، ناوچەى میتریبا لە وڵاتى کوەیت بەرزترین پلەى گەرماى لە جیهاندا تۆمار کردووە کە 50.8 پلەیە، لە ڕیزبەندى دووەمیشدا فڕۆکەخانەى شارى بەسڕەى عێراق دێت کە 50.7 پلەى تۆمار کردووە. . هەر لەو ڕیزبەندەدا، پێنج ناوچەى عێراق و حەوت ناوچەى وڵاتى کوەیت،لەگەڵ سێ ناوچەى وڵاتى ئێران بەرزترین پلەى گەرمایان لە جیهاندا تۆمار کردووە. . هەرچەندە وڵاتانى ئەوروپا لە ڕیزبەندى ئەو لیستەدا نین کە بەرزترین پلەى گەرمایان تۆمار کردبێت، بەڵام هەریەک لە وڵاتانى بەلجیکا و هۆڵەندا بەجۆرێک پلەى گەرمایان بەرزبووەتەوە کە پێشتر لەو وڵاتانە بەو جۆرە نەبووە، وڵاتى بەلجیکا 39.9 پلەى گەرماى تۆمار کردووە و هۆڵەنداش 38.8 پلەى تۆمار کردووە. . . .