گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی حکومەتی عێراق لە هەولێرە

ناس کورد مەبەستى سەردانەکەى شاندەکەی عێراق بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات

2019.07.25 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد مەبەستى سەردانەکەى شاندەکەی عێراق بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شاندێكی حكومه‌تی عێراق، به‌ مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە کێشەکانی هەرێم و بەغدا کۆببنەوە. . شانده‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و هه‌روه‌ها ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆوە پێشوازیان لێکراوە. . شانده‌كه‌ى عێراق پێکهاتوون لە فواد حسێن، وەزیرى دارایی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری و فالح فەیاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سامر غەزبان، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌بو جیهاد هاشمی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، شاندەکە لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبنەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەتایبەتی کێشەکانى پەیوەست بە دۆسیەى نەوت و ئابورى. . ئەمە لەکاتێکدایە لە دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: "بڕیارماندا لە نزیکترین کاتدا شاندی هەولێر بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەرسێردراوەکان، لەگەڵ شاندی بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات". . .