ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی خه‌ون به فاتیحا خوێندن له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بینن ، باشترده‌بێت كفن بۆ به‌رگی سیاسه‌تی خۆیان ئامادە بکەن، ئەوەش لە کاردانەوەیدا بەرانبەر هێلکەبارانکردنى ئۆتۆمبێلەکەى مەسرور بارزانى لەلایەن بەشێک لە پەنابەرانى کوردەوە لەلەندەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا مەلا خالید لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "ئەوانەى به دزینی داهات و قاچاخچێتی و بردنی پاره‌ی بانكه‌كان و درۆن و كاتیۆشا به‌ئامانجی سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، نه‌یانتوانی شكست به‌م حكومه‌ته‌ی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانمان بهێنن، تووشی شیزۆفرینیا بوونه و هه‌ر ڕۆژێك په‌نا بۆ كارێكی قێزه‌ون ده‌به‌ن"
دەشڵێت "له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان پته‌وتر و به‌هێزترده‌بن، بۆیه ئه‌وانه‌ی خه‌ون به فاتیحا خوێندن له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بینن ، باشترده‌بێت كفن بۆ به‌رگی سیاسه‌تی قێزه‌ونیان ئاماده‌بكه‌ن".