ناس کورد-
بەپێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، ڕێژەی گەشەسەندنی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 8.9% و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی نیسانی 2022) دەڵێت، "بانکی ناوەندی پێشبینی گەشەسەندنی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی عێراقی کردووە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی 8.9% و پێشی وڵاتە عەرەبییەکان کەوتووە کە قەتەر 4.9%ـە، کوەیت 5.7%، ئیمارات 4.9%ـیە، جەزائیر 3.2% و میسر 5.5%ـیە."
دەشڵێت، "هەروەها عێراق لە سەرەوەی وڵاتانی عەرەبیدا لە بەشی تاک لە بەرهەمی ناوخۆی بۆ ساڵی 2022 کە بریتییە لە 6.3%، لە کاتێکدا سعودیە 5.5% بووە، کوەیت 4.5% بووە."
بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەدا "ستایشی ڕێکار و هەنگاوە ئەرێنییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە بۆ ڕاستکردنەوەی سیاسەتی دارایی و پەیکەری ئابوریی عێراق، هەروەها ئەنجامدانی کۆمەڵێک ڕێکار و پلان کە کاریگەری مەودا مامناوەند و درێژیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان."
باسی لەوەشکردووە، "ڕێژەی گەشەسەندنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا 5.2%ـیە لە ساڵی 2022دا."