گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ

2022.04.19 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ

ناس کورد- 

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێی، ئەوەی تورکیا دەیکات قبوڵکراو نییە، دەشڵێت، نابێت لە خاكی عێراقیشه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق (سێشەممە 19-4-2022) ڕایگەیاند، " به‌ نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی توركیا له‌ناو سنوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانین كه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ سنوری عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای راگرتن و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی كراوه‌، جێگەی قبوڵ نییە." 

 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەگەڵ ئەوەی جەختیکردووەتەوە له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گفتوگۆی پێشوه‌خته‌وه‌، هۆشداریش دەدات، " ڕێوشوێنی ئه‌منی تاكلایه‌نه‌ له‌دۆسیه‌ی ئه‌منی قبوڵكراو نییه‌ و پێویسته‌ رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو هەنگاوانە ڕەتدەکەینەوە كه‌ عێراقه‌ بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل بكرێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست بكرێت، هەروەها ڕەتیشیدەکەینەوە بكرێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ."