ناس کورد-
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان باسکردنی "دۆخی خراپی سلێمانی" بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبوار سیوەیلی لە لێدوانێکی بۆ میدیای حزبەکەی (18ی نیسانی 2022) وتی، "پرسی سلێمانی ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بوو، به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار ئیداره‌ی سلێمانی ده‌یانه‌وێت راستییه‌كان بشێوێنن و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له سلێمانی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن بیخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ولێر یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی."
وتیشی، "ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی رووده‌دات زیاتر خراپی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی سلێمانییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان له هه‌ولێر سه‌ریان هه‌ڵدابێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كیشیان بوێت ئێمه وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئاماده‌ین به ژماره و داتا زانیارییه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌ستیان."
ڕێبوار سیوەیلی باسی لەوەشکرد، "ئه‌وان بۆ خۆیان ئاگادارن و رۆژانه به‌دواداچوونی كاره‌كان ده‌كه‌ن له سلێمانی و ده‌زانن ئه‌وه‌ی له سلێمانی ده‌وترێت و ده‌گوزه‌رێت راستیی تێدایه. لێشمان دووپاتكردنه‌وه، هه‌ر زانیارییه‌كیان بوێت ئاماده‌ین بیخه‌ینه به‌ر ده‌ستیان."
دەشڵێت، "بۆیە بە پێویستمان زانی لە نزیکەوە هەندێک زانیاری لەو بارەیەوە بە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان بدەین."
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە فەیسبوکی خۆی (18ی نیسانی 2022) نوسیویەتی، "ئەمڕۆ كۆبوونەوەيەكمان كرد لەگەڵ ئەندامانى سلكى ديبلوماسى له هەولێر و 17 كونسولى گشتى و نوێنەرانى كونسولخانەكان ئامادەبوون".
دەشڵێت، "ئەم كوبوونەوەيە لەسەر داواى مەكتەبى ناوەندى پەيوەندييەكانى دەرەوەى پارتى ڕێكخرابوو، و بەشێوەيەكى تێر و تەسەڵ باس له قەيرانى سياسى له عێراق و بنبەستبوونی پڕۆسەى سياسى، هەروەها باس له كێشەكانى هەرێمى كوردستانى عێراق كرا."