ناس کورد-
له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له 25 تۆن خورمای ئێرانی له پشكنین ده‌رنه‌چوون و گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌شی راگه‌یاندنی ده‌روازه‌كه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (17ی نیسانی 2022) یەك بار لە جۆری خورمای ئێرانی بە بڕی (25) ته‌ن و (920) کیلۆگرامیان بۆ وڵاتی ئێران گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین و نەگونجانی بارەکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی هۆبەی نمونەی خۆراک.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، لە لایەن لیژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی حاجی ئۆمەران خورماکە گەڕێندرا‌وەته‌وه.