ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا بە بڕیارێک بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی ئێواران لە کرێی خوێندن دەبەخشێت و دەڵێت، هەر خوێندکارێک نمرەکەی 80% کەمتر نەبێت لە کرێی خوێندن دەبەخشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و بەدواداچوون و پلاندان، دەرچووانی ئێواران (ئاستی یەکەم و دووەم و سێیەم) هەمان مامەڵەی خوێندکارانی بەیانیان لەگەڵ دەکرێت و خوێندنەکەیان بە خۆڕایی دەبێت."
ئاماژە بەوەشکراوە، " سەبارەت بەو قوتابی و خوێندکارانەی ئێستا لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەردەوامن لە خوێندن بۆ ساڵی (2021 - 2022) واتە لە هەر قۆناغێکدا بن تا تەواوکردنی خوێندنەکەیان کرێی خوێندنیان لێ وەرناگیرێت بە مەرجێک تێکڕای نمرەیان لە 80% کەمتر نەبێت."