ناس کورد-
بڕیارە سبەینێ سێشەممە مووچەی 16 وەزارەت و دەستە دابەش بکرێت و دواتر بەهۆی پشووەوە لە ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی مووچە دەوەستێت، چونکە بانکەکان کراوە نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی خشتەی مووچە سبەینێ سێشەممە 18-4-2022، مووچەی مانگی سێی، ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش بکرێن:
- وەزارەتی داد،
- وەزارەتی ئەوقاف
- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
- ئەنجوومەنی دادوەری
- دەستەكانی مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین
- ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
- دیوانی چاودێری دارایی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان
هاوکات بەهۆی ئەوەی رۆژی چوارشەممە پشووی فەرمییە و بانکەکان کراوە نین، دابەشکردنی مووچە دەوەستێت و لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکاتەوە.