ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێکى نوێی لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێری دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆى سلێمانى، وەزارەتى ناوخۆ بڕیاریداوە لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە ، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێتو ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات، یان كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەپێى بریارەکە پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێتو كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بداتو هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.